شاندێکی هەدەپە سەردانی سلێمانی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 09/09/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ 9ى ئەیلولى 2019، شاندێكى باڵاى پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سەردانی سلێمانی کرد و دوو رۆژ دەمێننەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند کە شاندەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی سەرۆک کۆمار دەکەن لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ شاندەکە بەسه‌رۆكایه‌تى سه‌زاى ته‌مه‌للى، هاوسه‌رۆكى هەدەپە لە سلێمانیین و سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و ماوەی دوو رۆژ دەمێننەوە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure