پارتى و یه‌كێتى ئەمڕۆ كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 517‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلول، وه‌فدى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دوور له‌ چاوى كامێراكان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، ئه‌مڕۆ وه‌فدى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى ره‌وشى  كه‌ركوك و پرسى دانانى پارێزگارى نوێى كه‌ركوك له‌ پشكى یه‌كێتى و ده‌ستبه‌كاربوونى كاندیدانى یه‌كێتى له‌ پۆسته‌كانى بریكارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و راوێژكاران له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌مى هه‌رێم کۆدەبنەوە.

رزگار عه‌لى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ دواڕۆژ پشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى شاندى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ئاشكرابكات.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure