ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستانی :: 09/09/2019‌ :: 478‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


لەقەزای كۆیە لەشەقامی مام جەلال كەسێك بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا كە ئافرەتێكی بەتەمەن بووە.

زاهیر محەمەد غەفور، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە (ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: "كاتژمێر شەش و نیوی بەیانی لەشەقامی مام جەلال لە نزیك گۆڕستانی شەهیدانی دیموكرات ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕاوە كە بەم هۆیەوە ئافرەتێك گیانی لەدەستدا".

وتیشی: "ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری نیسان بووە و بەهۆی پابەند نەبوونی بە خێرایی دیاریكراو كۆنترۆڵی لەدەستداوە و سەرەنجام وەرگەڕاوە".

زاهیر محەمەد ئەوەشی وت: "ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی راجیە عەبدوڵا نەعمان-ەو تەمەنی 79 ساڵ بووە".

بەپێی ئامارەكانی هاتوچۆی كۆیە رووداوەكانی هاتوچۆ زیادیان كردووە و لەكۆی 120 رووداوی هاتوچۆ لەماوەی 9 مانگی رابوردوودا تائێستا 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و 170 كەسیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure