رۆژێکی دیکەی ئەم هەفتەیە کرایە پشوو
هەواڵ / عێراق :: 09/09/2019 :: 45230 جار بینراوە
دواڕۆژ
(ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2019) ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژێکی ئەم هەفتەیەی کرد بە پشوو.
ئەمیندارێتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: کە سبەی 10ی ئەیلولی 2019 پشووی رەسمییە.
باسی لەوەشکردووە: کە هۆکاری پشووەکە ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حسێن-ە کە 10ی موحەرەمی هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە و سبەینێش هاوکاتە لەگەڵ ئەو یادەدا.
ئا: چ.ع