وادەی یەکەم بارانبارین ئاشکرا کرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 26756‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 9ی ئەیلولی 2019 واسیق ئەلسەلامی، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی وادەی یەکەم بارانبارینی زستانی ئەمساڵی راگەیاند.

پێشبینیکارەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: لە نیوەی مانگی تشرینی یەکەمەوە حاڵەتەکانی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکەن، ئەوەش بەهۆی بارستە هەوایەکی شێداری بەرزەوەیە کە ناوچەکە دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە: کە پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەدەن فشارەکانی باکوور و ناوەڕاستی ئەوروپا بەرزدەبنەوە و ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرمای ئەم ناوچەیە داببەزن، هاوکات دەریای سوور و سپیش بەردەوامن لە گەرمبوون کە ئەمەش وادەکات هەڵم دروست ببێت و حاڵەتەکانی بارانبارین زیاد ببێت.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure