جیهان بەکورتی: به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌وه‌ كچێكی 12 ساڵ دووگیان ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2019‌ :: 13824‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌وه‌ كچێكی 12 ساڵ دووگیان ده‌بێت
ئیندیا توده‌ی -
له‌ شاری سوره‌ت له‌ هیندستان پاش ئه‌وه‌ی دایك و باوكی  كچێكی 12 ساڵ زانیان كچه‌كه‌یان دووگیان بووه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌شت مانگ له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن میوه‌فرۆشێكه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر. 


چه‌ند چه‌كدارێك له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس دوو زیندانیی ده‌كوژن و تەرمه‌كه‌یان ده‌به‌ن 
ناس – دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلوولی 2019 دوو زیندانیی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌كوژرێن كاتێك پۆلیس ده‌یانگوازێته‌وه‌ بۆ دادگا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی ئه‌بی سیدا له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌، یه‌كێك له‌ زیندانییه‌كان بڕیاری له‌ سێدارەدانی بۆ ده‌رچوو بوو و ئه‌وی دیكه‌ش بڕیاربوو تا زیندانی هەمیشەیی بكرێت.


مێشووله‌یه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسێكی زۆر مه‌ترسیداره‌ له‌ ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا
ئه‌لحوڕه‌ –
ئیداره‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌ ویلایه‌تی ماساچوسیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوو حاڵه‌تی نوێ به‌ تووشبوونی ڤایرۆسی (EEE) تۆماركراوه‌ كه‌ ڤایرۆسێكی زۆر كوشنده‌ و مه‌ترسیداره‌ و به‌هۆی پێوه‌دانی مێشووله‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

خانمه‌ كاندیدێكی ئیماراتی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ له‌ تویته‌ر پاش ئه‌وه‌ی داوای زیادبوونی فره‌ژنی ده‌كات
ئه‌لبه‌له‌د –
خه‌وله‌ عه‌بدولعه‌زیز كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فیدراڵی ئیماره‌ی شاریقە، بووەته‌ مایه‌ی گفتوگۆ و مشتومڕیه‌كی زۆر له‌ تویته‌ر دوای ئه‌وه‌ داوای زیادكردنی فره‌ژنی ده‌كرد.

منداڵێكی نۆ ساڵ ده‌ستگیر ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ له‌ كه‌سێك ده‌كات و ده‌بێتە هۆی مردنی
ئه‌سرار میدیا -
  پۆلیسی سعودیه‌ كوڕێكی نۆ ساڵ ده‌ستگیر ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ له‌ كه‌سێك ده‌كات و ده‌یكوژێت، منداڵه‌كه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌مانچه‌كه‌ی پێدرابوو و ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كرد به‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌ی له‌ كه‌سێك كرد.

خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگ بۆ ترامپ: وڵاته‌كه‌مان رزگار بكه‌ 
ئه‌لفورات نیوز –
خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ چین و دامه‌زراندنی دیموكراسیه‌ت  كه‌ 14 هه‌فته‌یه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه‌، خۆپیشانده‌ران داوا له‌ دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌ن كه‌ "هۆنگ كۆنگ رزگاربكات و جارێكی دیكه‌ هۆنگ كۆنگ مه‌زن بكاته‌وه‌".

سێیه‌م كاندید ده‌یه‌وێت ركابه‌رایه‌تی ترامپ بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020
ئه‌لنه‌هار –
مارك سانفۆرد پارێزگارێكی كۆماری پێشوو خۆی وه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020  رایگه‌یاندووه‌ و ده‌بێت به‌ سێیه‌م ئه‌ندامی حیزبی كۆماری كه‌ ركابه‌ری دۆناڵد ترامپ بێت.

چین به‌ جیابوونه‌وه‌ی هۆنگ كۆنگ رازی نابێت
رۆیته‌رز –
پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران داوای هاوكاریان له‌ ئه‌مریكا ده‌كرد بۆ هێنانی دیموكراسییه‌ت بۆ ناو شاره‌كه‌ حكومه‌تی چین رایگه‌یاند كه‌ هۆنگ كۆنگ به‌شێكه‌ له‌ چین و هه‌رگیز لێی جیانابێته‌وه‌.


وه‌رگێڕان: كێوان ئاوات

بڵاوکردنەوە: چ.عء



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە