گومرگى هه‌رێم له‌سه‌ر هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى لێدراو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 08/09/2019‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى ژێرئاو كه‌وتوون یاخود لێدراون له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى (coc) ده‌ربچن، رێگه‌یان پێده‌درێت هاورده‌ى هه‌رێم بكرێن.


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى ئه‌یلول)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هه‌رێم داوا له‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانى هه‌رێم ده‌كات پابه‌ندبن به‌ رێككه‌وتنى نێوان وه‌زاره‌تى دارایى و ناوخۆى هه‌رێم به‌هیچ شێوەیەک رێگەنەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بەبێ بڕوانامەی (coc).

له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌وه‌، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ رێگرییە له‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى لێدراو و ژێرئاو كه‌وتووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبێلێكى لێدراو له‌ بڕوانامه‌ی (coc) ده‌رچوو ئه‌وا رێگه‌ى پێده‌درێت هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت".

وتیشى: "رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆمه‌ڵێك مه‌رجى توندوتۆڵى و لایه‌نى هونه‌رى داناوه‌ و نابێت ئۆتۆمبێلێك بێته‌ هه‌رێم له‌و مه‌رجانه‌ به‌ده‌ربێت".

بڕوانامه‌ى (coc)، بڕوانامه‌یه‌كى جیهانییه‌ و پێشوه‌خته‌ بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له‌ رووى توندوتۆڵییه‌وه‌ شۆفێران له‌ به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ دڵنیا بكرێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ 1ى ته‌مموزى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ ره‌سمى هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاککراو و ژێر ئاوکەوتووی بۆ هه‌رێم قەدەغەکرد.

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure