كوڕێك باوكى خۆى كوشت

هەواڵ / کوردستانی :: 08/09/2019‌ :: 15596‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى ئه‌یلول)، له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانى قه‌زاى زاخۆ گه‌نجێك ته‌قه‌ى له‌ باوكى خۆى كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


ئه‌میر عه‌لى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى قه‌زاى زاخۆ هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ دواڕۆژ پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتى: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى (خێله‌خ)،  له‌ قه‌زاى زاخۆ گه‌نجێك، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ چووه‌ته‌ ناو ره‌ز و باخه‌كه‌یان و ته‌قه‌ى له‌ باوكى خۆى كردووه‌".

وتیشى: "قوربانییه‌كه‌ ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌، پاش ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له‌ كاتژمێر 5:30 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ پزیشكى دادوه‌رى توێكارى بۆ كرا ده‌ركه‌وت گولـله‌یه‌ك به‌ر دڵى كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

 

به‌رپرسى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى قه‌زاى زاخۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌ و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌".

ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مڕۆ روویدا، سێیه‌مین رووداوى كوشتنه‌ كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك روویداوه‌، له‌ماوه‌ى مانگێكدا هه‌شته‌مین رووداوى كوشتنه‌ كه‌ روویداوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا.
‌ 
دا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure