هەوڵێک بۆ راگرتنى پاڵپشتیه‌ داراییه‌كانى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3351‌ جار بینراوە

تاگ :: بودجه‌

 دواڕۆژ

پەرلەمانتارێکى ره‌وتى حیكمه‌ رایدەگەیەنێت: له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر به‌نیازن داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاو به‌و رێككه‌وتنانه‌دا بخشێنرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراون، دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ بودجه‌ى ساڵى نوێ سه‌رجه‌م پاڵپشتیه‌ داراییه‌كان بۆ هه‌رێم رابگیرێت".


جاسم بخاتی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ره‌وتى حیكمه‌ به‌ سایتى سۆمه‌ریه‌نیوزى وت: "چه‌ندین جار بودجه‌ بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر پابه‌ندنییه‌ و نیه‌تپاكى پیشان نه‌داوه‌".
 
وتیشى: "هیچ كێشه‌كمان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییه‌، به‌ڵام تێبینیمان له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمه‌ كه‌ ژماره‌ى مه‌ترسیدارى تیدایه‌ و رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 450 بۆ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌بێ ئاگادارى به‌غدا".

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: "حكومه‌تى هه‌رێم یارى به‌ كه‌یسی سامانه‌ سروشتییه‌كان و شێوازى فرۆشتنیدا ده‌كات له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا و ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌رانى ئێرانه‌وه‌".

ئاشكراشیكرد كه‌ بۆ بودجه‌ى 2020ى عێراق ئه‌گه‌ر زۆره‌ سه‌رجه‌م پاڵپشتیه‌ داراییه‌كانى به‌غدا بۆ هه‌رێم رابگیرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ولێر پابه‌ند ده‌بێت به‌ راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وته‌كه‌ی و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.

ئا: هـ. ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure