شه‌پۆله‌كانی گه‌رمای هاوین 1500 فره‌نسییان كوشت

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


وه‌زیری ته‌ندروستیی فره‌نسا رایگه‌یاند: كه‌ به‌هۆی شه‌پۆله‌ گه‌رماكه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه‌ نزیكه‌ی 1500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه‌ زۆر له‌ ژماره‌ی قوربانیانی گه‌رماكه‌ی ساڵی 2003 كه‌متره‌.

به‌ وته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، گه‌رماكه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 1465 كه‌س زیاتر له‌و دوو مانگه‌دا و رێژه‌ی زیادبوونی مردن له‌و دوو مانگه‌دا به‌راورد به‌ مانگه‌كانی تر 9.1%ه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌نگێس بوزینی، وه‌زیری ته‌ندروستیی فره‌نسا، له‌ ساڵی 2003دا شه‌پۆله‌ گه‌رماكه‌ 20 رۆژی خایاند. ئه‌مساڵ شه‌پۆله‌كه‌ 18 رۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیان 1 له‌سه‌ر 10ی ساڵی 2003 بوو.

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه‌ ئه‌مساڵ له‌ فره‌نسا تۆمار كرابێت 46 پله‌ی سه‌دی بووه‌ و له‌ ڤێرارگوس له‌ باشووری فره‌نسا تۆمار كراوه‌.

 

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure