چه‌ند راستییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر لەبارەی ئابوریی چین

هەواڵ / ئابوری :: 09/09/2019‌ :: 284‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

1. هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی دانیشتووانی چین نزیكه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، به‌ڵام ژماره‌ی هه‌ژاره‌كانی چین زۆر له‌ هه‌ژاره‌كانی ئه‌مریكا كه‌متره‌.
2. له‌ وڵاتی چین به‌رامبه‌ر كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆ یه‌ك كاتژمێر ته‌نیا 15 سه‌نت وه‌رده‌گیرێت.
3. به‌مدواییه‌ له‌ چین بازاڕی مامه‌ڵه‌كردن به‌ ئه‌ندامانی له‌شی پڵنگ و كه‌رکه‌ده‌ن به‌ رەسمی كراوه‌ته‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌م گیاندارانه‌ مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌.
4. چین خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین ژماره‌ی ملیاردێره‌ له‌ جیهاندا و ته‌نیا ئه‌مریكا له‌ چین زیاتر ملیاردێری هه‌یه‌.
5. ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی چین 21ه‌مین كه‌سایه‌تیی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه‌.
6. كڕیارانی چین ساڵانه‌ بایی 73 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها ده‌كڕن.
7. له‌ نێوان ساڵانی 1970 - 2010، ئابوریی چین 954% گه‌شه‌ی كردووه‌ واته‌ زیاتر له‌ نۆ ئه‌وه‌نده‌ و نیو.
8. داهاتی خێزان له‌ چین له‌ 10 ساڵی رابوردوودا 400% زیادی كردووه‌ واته‌ بووه‌ته‌ چوار ئه‌وه‌نده‌ی جاران.
9. چین كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی هه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌ واڵمارت و ئەمازۆن گه‌وره‌تره‌.
10. چین له‌ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك زیاتر به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌ ئه‌مریكاوه‌ هاورده‌ ده‌كات.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure