عەلی باپیر سەردانی بارزانی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 08/09/2019‌ :: 328‌ جار بینراوە
عەلى باپیر و مەسعود بارزانى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2019) كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌نێوان مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ پیرمام دەستیپێکرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه‌ و دواى ئەو سەردانەش وەفدى كۆمه‌ڵ به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان-یش كۆببێته‌وه‌.

رێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەکەى بۆ دواڕۆژ پشتڕاستکردەوە بێئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرا بکات، وتیشی: "دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراویان دەبێت لەوبارەیەوە".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ئاشته‌وایی له‌نێو حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان دروست ببێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ عه‌لی باپیر و بارزانی كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure