دوازدەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆك لە بانە بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 

بەڕێوەبەری دوازدەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆك لە شاری بانە رایدەگەیەنێت: مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەكان بۆ فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە تا 6ی تشرینی یەكەم درێژەی دەبێت.

فوئاد جەهانی، بەڕێوەبەری دوازدەیەمین فێستیڤاڵی چیرۆكی بانە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئێرنای ئێرانی وتی: "تائێستا 51 چیرۆک لە سەرانسەری ئێران و هەرێمی كوردستانەوە نێردراون بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵەكە".

بەرهەمەكان بە دوو زمانی فارسی و كوردی و لە سێ بەشی (كورتە چیرۆك، وتار و منداڵان، مێردمنداڵان)  لە فێستیڤاڵەكەدا بەشدار دەبن.

بڕیارە فێستیڤاڵەكە لە تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا و لە ژێر ناوی "چیرۆك ئەزموونێكی دیكەی ژیانە كە تاقیمان نەكردووەتەوە" بەڕێوەبچێت.

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure