ئەمساڵ ١١٢ حاڵەتی لەدایکبوونی جمک لە کەرکوک تۆمارکراوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 279‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک لەدایکبوون کە ١١٢ حاڵەتیان دووانە (جمک) بووە.


محەمەد فەریدون بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەشت مانگی رابوردوودا ٩٧٨٥ منداڵ لەدایکبوون کە ٦٩٦١ حاڵەتیان منداڵبوونی سروشتی بوون و ئەوانی دیکە بە نەشتەرگەری بووە.

لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەو ژمارەیە ١١٢ حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە (جمک) تۆمار کراوە.

روونشیکردووەتەوە: هۆبەی لەدایکبوون لەنەخۆشخانەکەدا ٧ قەروێڵە لە خۆی دەگرێت و ٨٠ پەرستیاری ژنیان هەیە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر خزمەت پێشکەش دەکەن.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure