وێنە: بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەى شەو و رۆژ کاردەکات

هەواڵ / گەلەری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 617‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

رۆژانە لە ناحیەی حاجیاواوە دەچێتە قەزای رانیە بەمەبەستی کارکردن و پەیداکردنی بڕێک پارە بۆ بژێوی خێزانەکەی.


ئەو کاتەی بیلال بەهرام (13 ساڵ) تەمەنی شەش ساڵ بوو دایکی بەهۆی رووداوی گڕگرتنی ئامێری تەباخی ماڵەکەیان دەسوتێت و گیان لەدەستدەدات. ماوەی چەند ساڵێکیشە باوکی بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە ناتوانێت وەک پێویست کاربکات و بژێوی خێزانەکەی دابینبکات.

بۆیە بیلال لەدوای تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی داوەتە کارکردن بەو هۆیەشەوە نەیتوانیەوە بچێتە خوێندنگا، لەئێستاشدا بیلال رۆژانە لە قەزای رانیە کاری پێڵاو بۆیاخکردن دەکات و شەوانیش لە ناحیەی حاجیاوا گوڵەبەڕۆژە دەفرۆشێت.

ئەو دەڵێت: بە کارکردنی شەو و رۆژ داهاتەکەم لەنێوان 10هەزار بۆ 13 هەزار دینارە، هەرچەندە پارەیەکی کەمە بەڵام توانیومە بەشێکی بژێوی خێزانەکەم دابینبکەم.

بیلال لەئێستادا لەگەڵ باوکی و زڕدایکی و خوشکە بچوکەکەی لە خانویەکی کرێدا لە ناحیەی حاجیاوا دەژین.

پێداچونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure