زانیاری نوێ لەسەر كردنەوەی گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: 09/09/2019‌ :: 461‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تەنیا رەزامەندی وەزیری شارەوانی ماوە بۆ كردنەوەی گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانی.


خەبات ناجی، بەرپرسی بەشی گۆڕستانەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: لەچەند رۆژی رابوردوودا نووسراومان بۆ وەزارەتی شارەوانی كردووە بەمەبەستی كردنەوەی گۆڕستانەكە، چونكە رەزامەندی وەزیری دەوێت، بۆیە هەر كاتێك ئەو رەزامەندییە هاتەوە، گۆڕستانەكەش دەكرێتەوە، هەموو خزمەتگوزارییەكان تەواوبوون.

گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی لەناوچەی قڕگەی شاری سلێمانییە و چەند ساڵێك لەمەوبەر لەسەر رووبەری 180 دۆنم دروستكراوە، بەپێی ئاماری بەشی گۆڕستانەكانیش، 24 گۆڕستان لەشاری سلێمانی هەیە.

پ: ن.ر 
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure