كچێک لەسەر سەیرکردنی یاری دەستگیر کرا و دواتریش خۆی سوتاند

هەواڵ / جیهان :: 09/09/2019‌ :: 687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ هەواڵییەکانی ئێران، ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابوردوو 2ی ئه‌یلولی 2019، له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ دادگاكانی تاران خۆی سوتاند، پێشتر له‌ یاریگای ئازادی تاران ده‌ستگیر كرابوو.


ئه‌و كچه‌ 29 ساڵانه‌ له‌ ساڵی 2018دا بۆ بینینی یاری نێوان یانه‌ی ئیستیقلال و یانه‌یه‌كی بیانی چووەته‌ ناو یاریگای ئازادییه‌وە، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و سزای شەش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. دواتر بەهۆی ناڕازیبوونی لە بڕیارەکە لەبەردەم دادگادا خۆی سوتاند.

بەپێی وتەی پزیشکەکان، رێژەی سوتاوی کچەکە پلە سێیە و گەیشتووەتە لەسەدا 90.

هاوکات ژماره‌یەك له‌ یاریزانانی یانەی ئیستیقلال پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و كچه‌ راگه‌یاندووه‌ و ده‌ستگیركردنی ئیدانه‌ ده‌كه‌ن.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە