ناسا هۆشداری دەدات
هەواڵ / زانست :: 08/09/2019 :: 852 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئاژانسی ناسا دەربارەی نزیکبوونەوەی هەسارۆکەیەک هۆشداریدا کە قەبارەی هێندەی بورجی خەلیفەیە و رۆژی 14 مانگ لە زەوی نزیکدەبێتەوە.
مانگی پێشوو ئاژانسی ناسا دەربارەی ئەم
هەسارۆکەیە هۆشداریدا کە بە خێرایی 14.361 میل لە کاتژمێرێکدا لە زەوی نزیکدەبێتەوەو هەموو
نیشانەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەدەن هەفتەی داهاتوو بەر زەوی دەکەوێت.
بەم هەسارۆکەیە دەوترێت (2000 کیو دەبلیو7) و تیرەکەی
650 مەترە و درێژیەکەی هێندەی بورجی خەلیفەیە، بەڕێوەبەری جێبەجکاری ئاژانسی ناسا
ئاماژەی بەوەدا زەوی هیچ بەرگرییەکی نییە دژی مەترسی ئەو هەسارۆکانەی رەنگە بەر زەوی
بکەون.
وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد