ژماره‌ى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ بەهۆى بڕیارێکى بەعس لە بەسڕە ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكى پارێزگاى به‌سره‌ له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى كردووه‌، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ بەهۆی بڕیارێکی رژێمی پێشووی عێراقەوە تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بوون، ژماره‌يه‌كيشيان به‌و هۆيه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.


جه‌مال محه‌مه‌ داوى، په‌رله‌مانتارى سەر بە پارێزگای به‌سره‌، دەڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حسێندا به‌زۆر ناچارده‌كران كه‌ ئاسنى پيسبووى پاشماوه‌كانى جه‌نگ ببڕنه‌وه‌، دواى ماوه‌يه‌ك حاڵه‌تى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌يان لێده‌ركه‌وتووه‌، ئێستا ژماره‌يان گه‌يشتۆته‌ (127) تووشبووى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌".

ده‌شڵێت: "تا ئێستا نزيكه‌ى 64 كه‌سيان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشييه‌وه‌ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وانه‌شى ماونه‌ته‌وه‌ به‌هۆى كه‌مى ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌وه‌ گرفتارن، ناتوانن پاره‌ى چاره‌سه‌ر دابين بكه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى به‌سره‌ داواش ده‌كات: "پێویستە ئه‌و تووشبووانه‌ وه‌ك زيانلێكه‌وتووى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه‌ ده‌زگاى ئه‌منى تايبه‌تى ناچاريكردوون ئه‌و كاره‌بكه‌ن بۆ تواندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاسنه‌ پۆڵاييه‌ پيسبووانه‌ى پاشماوه‌ى شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر يه‌كێك ئه‌و فه‌رمانانه‌ى جێبه‌جێنه‌كردايه‌ كوشتن يان به‌ندكردن چاره‌نووسى بوو، بۆيه‌ ده‌بێت نه‌خۆشه‌كان و كه‌سوكارى مردووه‌كانيش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌".

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure