لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووچه‌خۆرى بندیوار و دوو مووچه‌یى ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2214‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌رپرسێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشکرایدەکات: له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قۆناغێكى دیكه‌ى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌ستپێده‌كات به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى مووچه‌خۆرى بندیوار و وه‌همى و دوومووچه‌یی.


به‌پێی ئاماره‌كانى  حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و 249 هه‌زار كه‌س مانگانه‌ مووچه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن، له‌ قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ته‌نیا 840 هه‌زار كه‌سیان خۆیان له‌ سیستمی بایۆمه‌تری تۆماركردووه‌. له‌ پرۆسه‌ى یه‌كه‌مى بایۆمه‌ترى مووچه‌دا، ده‌ركه‌وتووه‌ 55 هه‌زار مووچه‌خۆری وه‌همی و 100 هه‌زار دوو مووچه‌ و سێ مووچه‌ هه‌یه‌.

هیوا ئه‌فه‌ندی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری له‌  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و ناوانه‌ی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م وه‌رگیراون له‌ قۆناغی دووه‌مدا بڕیاریان لێده‌درێت، بۆیه‌ قۆناغى دووه‌م كۆمه‌ڵێك چاكسازی له‌ خۆی ده‌گرێت‌، وه‌كو ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه و‌ نایاساییه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ نایاسایی خانه‌نشین كراون.

وتیشی: "له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریدا هه‌موو ناوه‌كان دیاریكراون و له‌م قۆناغەدا‌ بڕیاریان لێده‌درێت كه‌ ئه‌ویش به‌ بڕیارێكی یاسایی په‌رله‌مان ده‌بێت، چونكه‌ هه‌ندێك دوو مووچه‌یی هه‌یه‌ به‌ ناوی یاسایی وه‌رده‌گیرێت پێویسته‌ ئه‌وانه‌  چاره‌سه‌ر بكرێن".

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure