پەرلەمان چەندین راوێژکاری دیکەی دامەزراندووە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 694‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

سه‌ره‌ڕاى بوونى زیاتر له‌ 54 ڕاوێژكار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان زیاتر له‌ 10 ڕاوێژكارى دیكه‌ى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زراندووه‌و به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كانیش پێیانوایه‌ له‌ دامه‌زراندنى ڕاوێژكاره‌كان جیاوازى كراوه‌.


به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، 111 په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى كوردستان 123 شوقەیان بۆ تەرخانکراوەو له‌ ئێستاشدا ژماره‌ى ڕاوێژكاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان 54 ڕاوێژكاره‌و له‌ماوه‌ى ڕابوردووشدا زیاتر له‌ 10 ڕاوێژكار دیکە به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زرێندراون.

له‌ماوه‌ى هه‌ر پێنج خولى په‌رله‌مانی کوردستان 45 كه‌س وەکوو راوێژكار، خانه‌نشین كراون.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى دواڕۆژیش مووچه‌ى ڕاوێژكاره‌كان له‌ نێوان (سێ ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار بۆ چوار ملیۆن و 250 هه‌زار دینارە)، مووچه‌ى مانگانه‌ى ڕاوێژكاره‌كانیش به‌ تێكڕا 231 ملیۆن دیناره‌.

لاى خۆیه‌وه‌ رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى ڕاوێژكار به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست، بۆ دواڕۆژ وتی: "بڕیاربوو راوێژكاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان له‌ لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانەوە دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى ڕاوێژكارى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زراندووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: راوێژکارەکان ژمارەیان زۆرەو ده‌وترێت سەرۆکایەتی پەرلەمان پلانی هەیە هەندێکیان بگوازێتەوە.

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure