پێنج وڵات خاوه‌نى نزیكه‌ى هه‌زار ته‌ن زێڕن یه‌كێكیان عێراقه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 269‌ جار بینراوە

تاگ :: زێڕ و زیوو

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ ئاشکرایکرد: پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى خاوه‌نى نزیكه‌ى هه‌زار ته‌ن یه‌ده‌گى زێڕن، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه‌.


ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ له‌ ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه‌: هه‌ریه‌كه‌ له‌ سعودیه‌ و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیا و عێراق، گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕیان هه‌یه‌ له‌نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى تردا، كه‌ كۆى یه‌ده‌گى زێڕیان بریتییه‌ له‌ 996،4 ته‌ن زێڕ.

روونیشى ده‌كاته‌وه‌: بڕى یه‌ده‌گى سعودیه‌ له‌ زێڕ گه‌یشتووەته‌ 323،1 ته‌ن، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى لوبنان گه‌یشتووەته‌ 286،8 ته‌ن، له‌كاتێكدا بڕى یه‌ده‌گى زێڕی جه‌زائیر گه‌یشتووەته‌ 173،6 ته‌ن، یه‌ده‌گى زێڕی لیبیا گه‌یشتووەته‌ 116،6 ته‌ن، عێراق كه‌ له‌ ریزبه‌ندى پێنجه‌مدایه‌ بڕى یه‌ده‌گى زێڕی گه‌یشتووەته‌ 96،3 ته‌ن.

ئه‌نجومه‌نى جیهانى زێڕ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وەش ده‌كات: عێراق هێشتا پارێزگارى له‌ پله‌ى 38ى خۆى ده‌كات له‌ ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ى گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕیان هه‌یه‌ له‌كۆى 100 وڵاتانى جیهانى بۆ یه‌ده‌گى زێڕ بە بڕى 96،3 ته‌ن کە ده‌كاته‌ 6،5% له‌ كۆى دراوه‌كانى ترى عێراق.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure