بەهۆى ویستێکى ژنەکەیەوە پیاوێک هەر چوار منداڵەکەى خۆى دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 08/09/2019‌ :: 8550‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


میرەر- ڤیدیۆ: پیاوێك هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی کوشت چونکە ژنەکەی ویستوویەتی لێی جیا‌بێته‌وه‌

 ‌له‌ شاری پینیتۆن له‌ باشووری ئه‌فریقا پیاوێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵ به‌ ناوی سیبوسیو مبونجوسی پاش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت لێی جیابێته‌وه‌، بڕیارده‌دات هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی خۆی بكوژێت، ئەم پیاوە چاوه‌ڕێی كردووه‌ تاكو ژنه‌كه‌ی له‌ ماڵ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و دواتر هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت كه‌ ته‌مه‌نیان 16 و 10 و 6 و 4 ساڵه‌، پیاوه‌كه‌ له‌ پێشدا دوو منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی كوشتووه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش دوو منداڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌رقاڵ كردووه‌ دواتر ئه‌وانیشی كوشتووه، پیاوه‌كه‌ له‌ ئێستادا به‌ كوشتنی چوار كه‌س تۆمه‌تباركراوه‌ و رەنگە سزاكه‌ی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بێت.


ئەخبار 24- ترامپ دانوستانی ئاشتی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان هەڵدەوەشێنێتەوە
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا دانوستانی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان هەڵوەشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بزووتنەوەکە بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سەر کابولی پایتەختی گرتەئەستۆ کە بەهۆیەوە چەندین کەسی بێتاوان گیانیان لەدەستدا.


نەهار- پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیکراوەکان لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد
سەرچاوەیەکی حکومی لە کییڤ ئاشکرایکرد پڕۆسەی گۆڕینەوەی چەند زیندانیکراوێک لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، هەمان سەرچاوە ئاشکرایکرد هەر لایەک 35 زیندانیکراو وەردەگرێت.


نەهار-"بەهۆی هەڵسوکەوتی نیودلهی" پاکستان رازی نەبووە فڕۆکەی سەرۆکی هیندستان بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕێت
رۆژی شەممە پاکستان ئاشکرایکرد رێگەیان نەداوە فڕۆکەی رام نات کوفیند-ی سەرۆکی هیندستان بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕبێت، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ "هەڵسوکەوتی" نیودلهی.


ئیندپێندەنت- بۆی هەیە بۆریس جۆنسۆن رووبەڕووی سزای زیندانی بێتەوە ئەگەر بەبێ رێککەوتن لە بریکزت دەربچێت.
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەکرێتە زیندانەوە ئەگەر یاسا بشکێنێت و بەبێ رێککەوتن لەسەر بریکزت بەردەوامبێت.


سەدا ئەلبەلەد-خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لە چەند شارێکی فڕەنسی سەریهەڵدایەوە
رۆژی شەممە لە چەند شارێکی فڕەنسی هێلەک زەردەکان دووبارە خۆپیشاندانیان کردەوە و داوای دادپەروەری کۆمەڵایەتی و لابردنی ئیمانوێل ماکرۆن-یان کرد.


سەدا ئەلبەلەد- داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی فلپین ئاشکراکرد
رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکەی بازاڕێک لە باشووری فلپین ئاشکراکرد کە بەهۆیەوە 7 کەس گیانیان لەدەستدا.


سەدا ئەلبەلەد-بومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند...کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی ریختەر باشووری چینی هەژاند و تاکو ئێستا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 29 کەس برینداربوون.


سەدا ئەلبەلەد- لە رێگەی تورکیاوە...ئیتاڵیا پرۆسەی پڕچەککردنی رێکخراوی قاعیدە لە سوریا ئاشکرادەکات
دوێنێ شەممە چەند لایەنێکی ئیتاڵی ئاشکرایکرد باندێکیان دەستگیرکردووە لە رێگەی تورکیاوە پارە و چەک دەنێرن بۆ رێکخراوی قاعیدە لە سوریا، هەروەها ئاشکرایانکرد باندەکە لە دە کەسی ئیتاڵی و هەشت کەسی تونسی پێکهاتووە.



وەرگێڕان: هێڤی و کێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure