ئێران: ئه‌وروپییه‌كان له‌ سه‌دام خراپتر هه‌ڵسوكه‌وتمان لەگەڵ ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 289‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌ندامێکی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایدەگەیەنێت: ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا لە سه‌دام خراپتر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.


ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی، ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییەکانی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ نامه‌نیوزی فارسی ده‌ڵێت: "سه‌دام حسێن نه‌وتی ده‌دا به‌ ئه‌وروپییه‌كان و دەرمان و خواردنی لێوه‌رده‌گرتن".

وتیشى: ئێستاش كه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ پاره‌یه‌، ئه‌وروپییه‌كان به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن له‌ بری پاره‌ی نه‌وت، خواردن و ده‌رمانتان ده‌ده‌ینێ، ئه‌ویش به‌و نه‌رخه‌ی كه‌ خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌ ئێمه‌ هیچ كه‌ سوودمەند نابین و قه‌رزاری ئه‌وروپاش ده‌بین.

ئه‌م وتانه‌ی ته‌وه‌كولی دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ژان ئیۆ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا پێنجشه‌ممه‌ی رابوردوو باسی له‌ رێكارێكی نوێ كرد بۆ ده‌ربازكردنی ئێران له‌ گه‌مارۆكانی سه‌ری.

ئه‌و رێكاره‌ دامه‌زراندنی هێڵێكی 15 ملیۆن دۆلارییه‌ کە لە رێگەیەوە ئێران نەوت بفرۆشێت و لە بەرامبەردا خواردن و ده‌رمانیان ده‌ده‌نێ.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure