بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لەئێرانە

هەواڵ / جیهان :: 08/09/2019‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌ نهێنییه‌كانی ئێران سه‌ردانی تارانی كردووه‌.


جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا له‌ هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ده‌ڵێت: "سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی سەردانی ئێرانی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکییە ئەتۆمییە نهێنییەکانی تاران".

 

دەشڵێت: "ئێمه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕێی راپۆرته‌كانی ئاژانسەکەین لەسەر ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانیان".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure