رووداوێکی هاتوچۆ لەناو شاردا قوربانی لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/09/2019‌ :: 350‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەناو شاری کەرکوک بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ گەنجێک گیانی لەدەستدا.


سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی ئازادی (رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابوردوو لەگەڕەکی دەروازە و نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک بەهۆی تێژڕەوییەوە پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە لەجۆرەکانی بیجۆ و توێتا کامری.

وتیشی: "بەهۆی رووداوکەوە سەرنشینێکی بیجۆکە گیانی لەدەستداوە کە گەنجێکە بەناوی (هەژار غازی) تەمەن 23 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی ئیسکانە و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون".

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure