وێنە: ئه‌و سه‌ركردانه‌ی زۆرترین ماوه‌ حوكمیان كرد

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات كارێكی ئاسان نییه‌، به‌ڵام له‌وه‌ قورستر مانه‌وه‌یه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. له‌ جیهاندا هه‌ندێك سه‌ركرده‌ هه‌ن كه‌ ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌ و توانیویانه‌ ده‌یان ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌. لێره‌دا باس له‌و سه‌ركردانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زۆرترین ماوه‌ حوكمیان كردووه‌:


1- رۆبه‌رت موگابێی سه‌رۆكی پێشووی زیمبابۆی كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا، تا ساڵی 2017 له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو و 37 ساڵ حوكمی وڵاته‌كه‌ی كردبوو.

2- مه‌حمود عه‌باس بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین بوو پاشان له‌ 2004ه‌وه‌ تائێستا سه‌رۆكی فه‌له‌ستینه‌.

3- رۆزڤێڵت سكه‌ریت له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی دۆمینیكایه‌ و زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وامه‌.

4- شێخ حه‌سینه‌ كه‌ خانمه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش بوو له‌ ساڵی 1996-2001 و له‌ ساڵی 2009وه‌ تائێستایش له‌هه‌مان پۆستدایه‌.

5- ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئێستای ئازربایجان له‌ ساڵی 2003وه‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌.

6- دێسی بۆته‌رز له‌ ساڵى1980وه‌ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی كرداریی وڵاتی سورینه‌یم له‌ ئه‌مریكای باشوور و له‌ ساڵی 2010وه‌ به‌ رەسمی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌.

7- راڵف گۆنزالڤێز له‌ ساڵی2001ه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌ینت ڤنسنت و گرینادین-ه‌.

8- به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا كه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د-ه‌ له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ حوكمی وڵاتی سوریا ده‌كات.

9- حاجی جینگۆب دوو خوولی سه‌رۆكایه‌تیی ماوه‌درێژی وڵاتی گامبیای به‌ڕێوه‌ برد. له‌ ساڵی 1990-2002 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ و له‌ 2012وه‌ تائێستا سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌.

10- پۆڵ كاگه‌یم له‌ ساڵی2000ه‌وه‌ سه‌رۆكی وڵاتی رواندایه‌ و به‌ سه‌رسوڕهێنه‌رترین سه‌ركرده‌ی ناو سته‌مكارترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌فریقا داده‌نرێت.

11- كیت میشێل 19 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی گرینادا بووه‌ له‌ ساڵی 1995-2008 و پاشان له‌ 2013وه‌ تائێستا له‌و پۆسته‌دایه‌.

12- ڤلادیمیر پوتین له‌ ساڵی 1999وه‌ له‌ پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرنى روسیادا حوكم ده‌كات.

13- ئیسماعیل عومه‌ر گوله‌ له‌ ساڵی 1999وه‌ سه‌رۆكی جیبوتییه‌ و له‌دوای مامی حوكمی وڵاته‌كه‌ی گرته‌ده‌ست.

14- تویلپا ئایۆنۆ سه‌یلێل مالیلیگۆ له‌ ساڵی 1998ه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری وڵاتی ساموا-یه‌.

15- دانیاڵ ئۆرتیگا له‌ ساڵی 1981ه‌وه‌ تا 1990 سه‌رۆكی كاتیی نیكاراگوا بووه‌ و له‌ 2007ه‌وه‌ به‌ رەسمی له‌و پۆسته‌دایه‌.

16- ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ له‌ ساڵی 1994ه‌وه‌ سه‌رۆكی بێلاڕووس-ه‌.

17- ئیسایس ئه‌فوه‌ركی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌ریتریایه‌ و له‌ ساڵی 1993وه‌ تائێستا سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌.

18- ئیمامه‌لی ره‌حمان له‌ ساڵى 1992ه‌وه‌ سه‌رۆكی تاجیكستان-ه‌ و دوو منداڵی خۆی كردووه‌ به‌ كاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی.

19- ئیدریس دێبی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی1990ه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و بووه‌ سه‌رۆكی چاد.

20- یۆری موسه‌ڤینیی له‌ ساڵی 1986ه‌وه‌ سه‌رۆكی وڵاتی ئۆگه‌ندا-یه‌.

21- هون سێن له‌ ساڵی 1985ه‌وه‌ واته‌ 34 ساڵه‌ سه‌رۆكی كه‌مبۆدیا-یه‌.

22- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ ساڵی 2003-2014 سه‌رۆك وه‌زیری توركیا بووه‌ و له‌و ساڵه‌یشه‌وه‌ بووه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمار.

23- ده‌نیز ساسو نگوسۆ له‌ ساڵی 1979 تا 1992 و پاشان له‌ ساڵی 1997ه‌وه‌ تائێستا سه‌رۆكی كۆماری كۆنگۆ-یه‌.

24- عه‌لی خامنه‌یی له‌ ساڵی 1981-1989 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه‌ و له‌وكاته‌وه‌ بووه‌ به‌ رابه‌ری گشتی وڵاته‌كه‌.

25- تیۆدۆرۆ ئۆبیانگ نگومیا مباسۆگۆ له‌ ساڵی 1979وه‌ سه‌رۆكی گوینای كه‌مه‌ره‌یى-یه‌.

26- ماهاتیر محه‌مه‌د 22 ساڵه‌ سه‌رۆك وه‌زیری مالیزیایه‌، یه‌كه‌مجار له‌ 1981-2003 و پاشان له‌ 2018وه‌ تائێستا له‌و پۆسته‌دایه‌.

27- شه‌وكه‌ت میرزیۆیێڤ له‌ ساڵی 2003-2016 سه‌رۆك وه‌زیری ئۆزبه‌كستان بووه‌ و پاشان له‌ 2016وه‌ بووه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیر.

28- پۆڵ بیا درێژترین ماوه‌ی حوكمڕانیی هه‌یه‌ له‌ ئێستادا و له‌ ساڵی 1975-1982 سه‌رۆك وه‌زیری كامیرۆن بووه‌ و له‌و ساڵه‌وه‌ تائێستا سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یه‌، واته‌ 44 ساڵه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌.

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure