شاخەوانێک لە شاخێکی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2019‌ :: 2202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


شاخەوانێکی ھەرێمی کوردستان لەکاتی مەشقدا لە یەکێک لە شاخەکانی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.


دانا سالار، ئەندامی گروپی شاخەوانی (پیرە مەگرون) بە دواڕۆژی وت: "یەکێک لە ئەندامانی گروپی دەستەی شاخەوانی لوتکە کە دەستەی دامەزرێنەری ئەو گروپەیە، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 9ى ئه‌یلول، لەکاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشی بەردەوانی گیانی لەدەستدا، چونكه‌ له‌ شاخی ھەزارمێرد لە سلێمانی کەوتووەتەخوارەوە".

وتیشی: "شاخەوانەکە ناوی ھەوراز رەزایە، پێشینەیەکی زۆر باشی ھەبووە و ساڵانێکە سەرقاڵی ئەو وەرزشەیە، چەندین کەسی فێرکردووە و بەشداری چەندین خولی کردووە لە وڵاتی ئێران، بەڵام ئەمڕۆ بەھۆی پچڕانی پەتەکەیه‌وە لە شاخ کەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا".

ئەندامه‌كه‌ى گروپی شاخەوانی (پیرە مەگرون)ئاماژەی بەوەشدا: نزیکەی چوار گروپی سەرکەوتن بەسه‌ر شاخدا ھەیە، زیاتر لە  ٢٥ کەس لە ھەرێمی کوردستان ئەزموونییان ھەیە و نزیکەی پێنج ساڵ دەبێت گرنگی بەم وەرزشە دەدرێت".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure