ژنێک بەفیشەکی تاپڕ گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2019‌ :: 3117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (۷ی ئەیلول) ژنێکی تەمەن ۲٦ ساڵ لەگوندێکی ناحیەی شۆڕش بەهۆی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا.


لەوبارەیەوە ئەیوب حەمەغەریب جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بەدواڕۆژی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ، بەوتەی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، لەگوندی عەلی مەنسور- سنوری ناحیەی شۆڕش فیشەکی تاپڕ لەدەستی خۆی دەرچووە".

راشیگەیاند: هاووڵاتییەکە ژنێکی بەڕەگەز عەرەب بوو، بەناوی (ف.ئـ.م) تەمەن ۲٦، دوای گرتنەبەری رێ و شوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure