لەبارەی روودانی تەقینەوەیەک هۆشداری دەدرێتە خەڵک

هەواڵ / کوردستان :: 07/09/2019‌ :: 14253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

پۆلیسی کەرکوک هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ ئاگاداردەکاتەوە لەروودانی تەقینەوەیەک و داوا دەکات نەترسن.


عەمید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: لەنێوان کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ی ئەمشەو شەممە ٧ی ئەیلول، تەقینەوەیەک روودەدات لەنێو سەربازگەی (کەی وەن)، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین نەترسن و تووشی دڵەڕاوکێ نەبن و تەقینەوەکە لەژێر کۆنترۆڵدا دەبێت.

روونشیکردەوە: تەقینەوەکە بۆ لەناوبردنی کۆمەڵێکی زۆر بۆمب و تەقەمەنییە و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەمە سێیەم تەقینەوەیە لەماوەی ٢٠ رۆژی رابوردوودا کە لەنێو سەربازگەی کەی وەن ئەنجامدەدرێت لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، پێش تەقینەوەکانیش لەرێگەی پۆلیسی شارەکەوە هاووڵاتیان لە روودانی ئاگاداردەکرێنەوە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure