یەکەم فراکسیۆن بایکۆتی کۆبوونەوەی حکومەت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی راگەیاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

لەسەر داوا و بانگهێشتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکانی بەغدا و ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت، بەڵام فراکسیۆنی ئایندە لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: بانگهێشتەکەمان رەتکردەوەو ئەو کۆبوونەوە ئەنجامی نابێت.


سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە بە دواڕۆژی راگەیاند، کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی ئایندە بەفەرمی بایکۆتمان کردووەو وتوومانە بەشداری ناکەین و هۆکارەکەشمان پێوتوون.

لەبارەی هۆکارەکەیانەوە وتی: "ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دوو هۆکارە، یەکەم شاردنەوەی شکستەکانی نەناردنی نەوت و بودجە و هەروەها پابەندنەبوونی هەرێم بە یاسای بودجە و جگە لەوەی هەرکارت ئەو حیزبانەی بەشدار لە حکومەتی هەرێم دێن بەغدا رەچاوی بەرژەوەندی گشتی ناکەن و پرسەکان دەکەن بە حیزبی و داوای چارەسەر دەکەن".

رونیشکردەوە، کۆبوونەوەکە ئەنجامی نابێت ، چونکە حکومەتی هەرێم بە پابەندنەبوونی سەرجەم نوێنەرانی کوردی لەبەغدا شەرمەزار کردووە، کاتێك پرسیار دەکرێت هەرێم بۆ پابەند نابێت بەبه‌غداوە، کەسمان نازانین چ وەڵامیكی بەغدا بدەینەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure