نیو ملیار كەس لەجیهاندا بەرنامەی تروكۆڵەر بەكاردەهێنن

هەواڵ / زانست :: 08/09/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

 

كۆمپانیای خاوەنداریەتی بەرنامەی تروكۆڵەر رایگەیاند:  500 ملیۆن جار بەرنامەكەیان لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە جیهاندا دابەزێندراوە لە گوگڵ پلەی و بەمەش ژمارەی بەشداربووان گەیشتە 150 ملیۆن بەكارهێنەر كە لەسەر ئاستی جیهان بەشداربووی چالاكن كە زۆربەیان لەهیندستانن كە زیاتر لە یەك ملیۆن بەشداربوون.

لەبەیاننامەیەكدا بۆ راگەیاندنەكان كۆمپانیاكە بڵاویکردووەتەوە: ئەمە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ كۆمپانیای تروكۆڵەر كە وەك تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بەرفراوان وایە لەگەڵ كۆمەڵێك خزمەتگوزاری وەك نامەی خێرا.

ئالان مامدی، سەرۆكی جێبەجێكار و دامەزرێنەری  تروكۆڵەر رایگەیاند: لە رێگەی باشتركردنی خۆمان لەو بەرنامانەی كە تایبەتن بە پەیوەندی و نامە و لە رێگەی چارەسەركردنی كێشە سەرەكیەكانی  پەیوەندیكردنی بەكارهێنەرانمان  كۆمپانیاكەمان توانی بەسەر كێبڕكێكارانیدا سەربكەوێت.

وتیشی: "ئەمە دەستكەوتێكی زۆر گرنگە و توانیومانە بگەینە 150 ملیۆن بەكارهێنەری چالاك و 500 ملیۆن جار ئەو بەرنامەیە دابەزێندراوە ئەمەش نیشانەی ئەو باوەڕ و دڵنیاییەیە كە كۆمپانیاكەمان لای بەكارهێنەران دروستی كردووە".

گرنگترین و دیارترین  كاری ئەم بەرنامەیە دەستنیشانكردن و ئاشكراكردنی  پێناسی ئەو كەسەیە كە پەیوەندی دەكات و هەروەها دەبێتە تۆماری زیرەك ئەو ژمارە و نامانەش راگرێت كە ئەو كەسە ناخوازێت وەریانگرێت هەروەها دەتوانێت پەیوەندی بێ بەرامبەر لەڕێی ئینتەرنێتەوە بكەیت.  

پێداچوونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure