ئیكۆنۆمیست: ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وت، به‌ڵام سوریا بۆ چه‌ند ده‌یه‌كى تر ده‌ناڵێنێت

هەواڵ / جیهان :: 07/09/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا

دواڕۆژ

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بابه‌تێكى له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا سه‌ركه‌وت، به‌ڵام سوریا بۆته‌ وڵاتێكى وێرانه‌ و بۆ ده‌یان ساڵی تریش جێگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت.


ئێكۆنۆمیست له‌و بابه‌ته‌یدا ده‌ڵێت: دوای 8 ساڵ له‌ شه‌ڕێكى سه‌ختدا هێشتا وێنه‌كه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌، له‌نزیك گوندى حاس ته‌رمى مناڵێك كه‌ سه‌ری له‌ لاشه‌ى جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ناو خانووه‌ داڕماوه‌كه‌ى کە به‌ر بۆردومان كه‌وتووه‌ ماوه‌، له‌ شارۆچكه‌ى ئه‌ریحا كچێكى  بچوك له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كدا گیریخواردووە و باوكى به‌ترسه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانێت، له‌وێ دوكه‌ڵ و ته‌م و خوێن و ئاسنى خوار و چیمه‌نتۆی داڕماوى هه‌یه‌، نیگاكانى خه‌ڵكى له‌وێ بێمانان، چونكه‌ بۆ ماوه‌ى ده‌یه‌یەكه‌ ئه‌وان رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.

گۆڤاره‌كه‌ باس له‌ ده‌سپێكى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كات كه‌ كرایه‌سه‌ر ئیدلب له‌ باكووری رۆژئاوای سوریا، كه‌ پێكدێت له‌ چه‌ند گوند و شارۆچكه‌یه‌ك، ئه‌و شاره‌ى پارێزگاكه‌ ناوى ئه‌وى هه‌ڵگرتووه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری حه‌له‌ب و پارێزگای لازیقیه‌ی كه‌نار ده‌ریا كه‌ دواین مۆڵگه‌ى هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریایه‌.

باسی له‌وه‌شكردوه‌: ئیدلب ده‌بێته‌ نیشانه‌ى كۆتایی شه‌ڕ یان كوشتن، به‌ڵام زیانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و شه‌پۆلێكى تری كۆچ به‌ره‌و توركیا به‌ڕێوه‌یه‌ و به‌سه‌دان و هه‌زاران كۆچبه‌ری سوری له‌سه‌ر سنوور كۆبونه‌ته‌وه‌.

ئه‌سه‌دیش كۆنترۆڵی وڵاتێكى داڕماو ده‌كات كه‌ دانیشتوانى تێدانییه‌ و بۆته‌ دیلى ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ى له‌نێوان خۆیاندا كێبڕكێی دابه‌شكردنى ده‌سكه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و سوریاش بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ ده‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌میشه‌ ئه‌سەد باسی له‌  شه‌ڕی ئیدلب كردووه‌ و خوازیاری ئه‌و هێرشانه‌ بووه‌ کە ناتوانێت ئه‌م هاوینه‌ ئه‌نجامی بدات، چونكه‌ سوپاكه‌ى له‌ شه‌ڕی 8 ساڵی رابردوو ماندوبوون. ئێران-یش نایه‌وێت به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندى له‌وێ نییه‌ و ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌ستراوى ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ى نێوان توركیا و روسیایه‌ كه‌ ساڵى 2018 ئیمزایان كردووه‌ و به‌ڕێكکه‌وتنى سوشی ناسراوه‌ كه‌ توركیا مه‌رجی دانانى چاودێریكردنى ناوچه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له‌ 25 كیلۆمه‌تره‌وه‌ بكات و رێگه‌ به‌ ده‌سته‌ی ئازادكردنى شام نادرێت بمێنه‌وه‌ یاخود له‌وێ چه‌كیان پێبێت.

گۆڤاره‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌: توركیا ناخوازێت ئیدلب داگیربكات وه‌ك چۆن له‌ به‌شه‌كانى تری حه‌له‌ب له‌ ساڵى 2016دا ئه‌نجامیدا، چونكه‌ ئه‌وكات ناتوانێت خۆی له‌به‌ر هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى سوریا بگرێت.  

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure