ئەو باوکەى کوڕە هەشت ساڵانەکەى لەسەر فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر راهێنابوو دەستگیرکرا

هەواڵ / جیهان :: 08/09/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی ئیتاڵیا باوكێكى ته‌مه‌ن 46 ساڵانى ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ى ئاشكرابوو كه‌ كوڕه‌ 8 ساڵانه‌كه‌ى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بازرگانیكردنى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان راده‌هێنێت.


منداڵه‌كه‌ بۆته‌ ئه‌ندامى بانده‌كه‌ى باوكى كه‌ ناوى (ئه‌جوستینو كامباریری)یه‌ و راهێنانى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ناسینه‌وه‌ى ماده‌كان و چۆنیه‌تى فرۆشتنى كردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه‌: ئه‌ندامانى ئه‌و بانده‌ 11 كه‌سن و بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌ناو خۆیاندا رۆژانه‌ وشه‌ى نهێنى نوێ به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ى نامۆبوو ئه‌و منداڵه‌ هه‌موو وشه‌كانى زانیوه‌.

ئه‌و بانده‌ له‌ چه‌ند شارێكى هه‌رێمى كلابریا له‌ باشووری رۆژئاوای ئیتاڵیا كارده‌كه‌ن. 

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure