جیهان بە کورتی: ژنێک بە یارمەتی خۆشەویستەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 07/09/2019‌ :: 10530‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەدا ئەلبەلەد- ژنێک بە یارمەتی خۆشەویستەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت

ژنێکی میسری پیلانێکی داڕشت و بڕیاریدا بەیارمەتی خۆشەویستەکەی و دوو کەسی دیکە هاوسەرەکەی بکوژێت، دەوترێت پێش ماوەیەک ئەم ژنە شۆفێرێکی تەکسی ناسیووە و پەیوەندیەکی خۆشەویستی نهێنی لە نێوانیاندا دروستبووە هەربۆیە ژنەکە پیلانی داناوە هاوسەرەکەی خۆی بکوژێت، بۆ ئەم مەبەستە خۆشەویستی ژنەکە بە یارمەتی دوو هاوڕێی پەیوەندی بە هاوسەری ژنەکەوە کرد و لە شوێنێکی چۆڵدا خنکاندیان و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە بەرزاییەکەوە هەڵیاندایە خوارەوە، بەڵام پاش ئەوەی پۆلیس تەرمەکەی دۆزیەوە جێی خنکاندیان بە ملیەوە بینی، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد تۆمەتبارەکانیان دەستنیشانکرد و ژنەکە و خۆشەویستەکەی و دووکەسی دیکە دەستگیرکران.


فۆکس نیوز- ژنێکی ئێرانی خۆی دەسوتێنێت لەبەر ئەوەی تۆمەتی تەماشاکردنی یاری تۆپی پێی بە رێگەیەکی ناسایی ئاڕاستەکرا
رۆژی دووشەممەی پێشوو ژنێک لەبەردەم دادگای ئێران ئاگری بەردایە خۆی وەک ناڕەزایی دەربڕینێک، پاش ئەوەی سزای 6 مانگی زیندانی بۆ دەرچوو لەبەر ئەوەی هەوڵیداوە خۆی بکات بە پیاو تاکو لە یاریەکی تۆپی پێدا ئامادە بێت.


نیوز 18-بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی گیانیان لەدەستدا، سەدان نەخۆشن ، چەند گەنجێکیش لە هۆش

خۆیان چوون.
رۆژی پێنج شەممە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس لە ئەمریکا بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی سەدان کەس بەهۆیەوە تووشی نەخۆشی سی بوون و هەندێکیان لەهۆش خۆیان چوون.


سەدا ئەلبەلەد-وەزیری دەرەوەی سوید لەبەر خێزانەکەی دەستلەکار دەکێشێتەوە
مارگۆت فالستروم وەزیری دەرەوەی سوید بڕیاریدا دەستلەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەر بەرێت، ئەم خانمە لە لێدوانێکدا وتی "چیم هەیە بەخشیم بۆ ئەوەی سوید بکەمە وڵاتێکی ئاسایش و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رێزی لێ بگیردرێت، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە کاتی زیاتر بەسەربەرم لەگەڵ خێزان و منداڵ و نەوەکانم".


ئیندپێندەنت-ویکیپیدیا لەکاردەکەوێت
ویکیپیدیا لە بریتانیا و ئەوروپا و چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلای چەند بەکارهێنەرێک لەکارکەوت.


سەدا ئەلبەلەد-ئەنجوومەن بەدواداچوون دەکات لەسەر مانەوەی مایک بنس لە هۆتێلێکی تایبەت بە ترامپ
رۆژی هەینی دوو لیژنەی ئەنجوومەنی ئەمریکی بەدواداچوونیان کرد لەسەر مانەوەی مایک بنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەیەکێک لە هۆتێلەکانی دۆناڵد ترامپ کاتێک سەردانی ئێرلەندای کرد.


ئەی ئەی-پۆمپیۆ:بەم زووانە ترامپ "گرێبەستی سەدە" ئاشکرا دەکات.
رۆژی هەینی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد سەرۆکی وڵاتەکەی بەم زووانە پلانی ئاشتی ناسراو بە "گرێبەستی سەدە" ئاشکرا دەکات.



وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure