برایه‌ك براكه‌ى خۆى كوشت

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2019‌ :: 8992‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئه‌یلول، له‌ سنووری قه‌زای رواندز به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك شه‌ڕ له‌نێوان دوو برا دروستبووه‌ و یه‌كێكیان به‌ چه‌قۆ هێرشیكردۆته‌ سه‌ر براكه‌ی و برینداری کردووە، دوای گه‌یاندنی بە نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوالی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ دواڕۆژی وت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شی پۆلیسی رواندز ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌ بوونی ته‌رمێك له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی رواندز، دوای چوونی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان دوو برا دروستبووه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێكیانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له‌شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌قۆ به‌كارهاتووه‌ و ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ چه‌قۆی به‌ركه‌وتووه‌ و بریندار بووه‌، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌". 

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران روونیشیكرده‌وه‌: "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵانه‌، براكه‌شی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌سگیركراوه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌،  له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (405) به‌ندكراوه‌". 

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure