سه‌رۆكى زیمبابۆى كۆچى دوایی كرد

هەواڵ / جیهان :: 06/09/2019‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆبێرت مۆگابی، سه‌رۆكى پێشوو و دیكتاتۆرى ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نى 95 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.


رۆبێرت مۆگابى، ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد، به‌ڵام له‌ ساڵى 2017، كوده‌تایه‌كى كرا به‌سه‌ردا و له‌ ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه‌، دۆخى ته‌ندروستى به‌ته‌واوه‌تى تێكچوو، بۆیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ سه‌نگاپوره‌ خه‌وێنرا، به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ره‌نجام، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئه‌یلول، كۆچى دوایی كرد.

له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1980، زیمبابۆى سه‌ربه‌خۆى خۆى راگه‌یاند، مۆگابى بووه‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام دواتر بووه‌ دیكتاتۆر و دواى حەوت ساڵ مانه‌وه‌ له‌ حكومەت له‌ ساڵى 1987، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و وه‌ك ديكتاتۆرێك بووه‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure