رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2019‌ :: 1614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەسنووری قه‌زاى دەربەندیخان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێك گیانی لەدەستدا، سێ كه‌سى دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.


محەمەد غەفور، کەسێکی نزیکی خێزانی قوربانیەکە ئەمشەو هەینی ٦ی ئەیلول، بە دواڕۆژی راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک قه‌زاى دەربەندیخان ئۆتۆمبێلی خێزانێکی کەرکوکی وەرگەڕاوه‌، بەهۆیەوە ژمارەیەک لەئەندامانی خێزانەکە برینداربوون".

وتیشی: "کەمێک پێش ئێستا یەکێک لەبریندارەکان گیانی لەدەستدا کە منداڵێکی تەمەن شه‌ش ساڵانە و دایکیشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هێشتا لەنەخۆشخانەیە، بەڵام باوکی منداڵەکە دەستی شکاوە و برینی منداڵاکەی دیکەشی سووکە".

پ: ئا.ح








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure