هه‌ڵه‌بجه‌: له‌باره‌ى پشكنینى چاوه‌وه‌ بڕیارێكى نوێ ده‌رچوو

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌ى پشكنینى چاو له‌ 15 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌نجامدانی پشكنینی چاو بۆ مۆڵه‌تی شۆفێری و دامه‌زراندن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئێواران راده‌گرێت و بڕیارده‌دات كاره‌كه‌ له‌ به‌یانیان ئه‌نجامبدرێت.


د.ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان و ره‌چاوكردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیارماندا به‌ هه‌ڵپه‌ساردن (راگرتنی ده‌وام) و كاره‌كانیی لیژنه‌ی ئێوارانی پشكنینی چاو بۆ مۆڵه‌تی شۆفێری و دامه‌زراندن".

وتیشى: "به‌ فه‌رمانێكى كارگێڕی بڕیارماندا، ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لیژنه‌ى ئێوارانى پشكنینى چاو، له‌ كلینیكی راوێژكاری شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو به‌یانیان ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وكاته‌ی نرخی پشكنینی پسوڵه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی ھه‌رێم هاوتا ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تاى  هه‌فته‌وه‌ كارى پێده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و ره‌چاوكردنى بارى گوزارانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه‌".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure