روونكردنەوە سەبارەت بەگۆڕانی رەنگی ئاوی سلێمانی دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 382‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی چاكسازی لە هێڵی كارەبای 33 كەیڤی تاسڵوجە، رەنگی ئاوی هەندێك گەڕەكی سلێمانی گۆڕا بوو، بەڵام ئێستا ئاوەكە كێشەی نەماوە.


ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ 6ی ئەیلولی، بە دواڕۆژی راگەیاند: "دوێنێ بەهۆی هەندێك چاكسازی لە هێڵی كارەبای ۳۳ كەیڤی تاسڵوجەوە، هێڵی ئاوی دوكان - سلێمانی بۆ ماوەی 12 كاتژمێر وەستا".

وتیشی: "ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنەوەی ئاو لە پڕۆژەكە لە هەندێك گەڕەك رەنگی ئاوی خواردنەوەیان گۆڕاوە كە هۆكارەكەی ئاوی ماوەی ناو بۆرییەكە بووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: "داواكارین لەو گەڕەكانەی كە پێشتر ئەو ئاوەیان بۆ چووە، بەكارینەهێنن بۆ خواردنەوە، بەڵام لەئێستادا ڕەنگی ئاوی پڕۆژەكە ئاسایی بۆتەوە و هیچ گرفتێكی نەماوە".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure