ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم سه‌رمایه‌داران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/09/2019‌ :: 270‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، سامان قوبادى 


ده‌سته‌ى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم داوا له‌ سه‌ره‌مایه‌دارانى ناوخۆى ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ ئه‌نجامبده‌ن سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن، ده‌شڵێت: "له‌ماوه‌ى رابووردووشدا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان 118 پڕۆژه‌ى جیاجیاى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌".

به‌پێى نووسراوێكى نوێ ده‌سته‌ى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان، "داوا له‌ وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌دارانى ناوخۆ و بیانى ده‌كات كه‌ ئاره‌زووى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌یان هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار، له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك، به‌مه‌به‌ستى پێدانى زانیارى  و پێدانى مۆڵه‌تى پڕۆژه‌ به‌پێى یاسا و رێنمایى نوێ". 

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ "بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ 118 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".

له‌ماوه‌ى رابووردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان سستیه‌كى زۆریان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیووه‌، به‌شێكى زۆریان راگیران، له‌ئێستاشدا به‌پێى زانیارییه‌كان "كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت یاسایى وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێته‌وه‌ و به‌رنامه‌ى نوێ بۆ بوارى وبه‌رهێنان داده‌نرێت"،  داواش له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كرێت ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى پێدانى مۆڵه‌تى پڕۆژه‌.    

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە