زانیاری نوێ لەسەر كەیسی سیروانی كوێخا نەجم

هەواڵ / کوردستان :: 06/09/2019‌ :: 9136‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لێكۆڵینەوە لە كەیسی سیروان كوێخا نەجم، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هاتووە و چاوەڕواندەكرێت لیژنەیەكی حیزبیش لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 6ی ئەیلول، بە دواڕۆژی راگەیاند "لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی حیزبەكەیان كۆتایی هاتووە، بڕیارە لیژنەیەكی حیزبیش بۆ ئەو مەبەستە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكەن، به‌سوود وه‌رگرتن لەو لێكۆڵینەوەیه‌ى كه‌ دادگا لێى كردووه‌".

ئەو سەرچاوەیە روونیشكردەوە: "دوای لێكۆڵینەوە حیزبییەكە بڕیاری كۆتایی لە چارەنووسی سیروان كوێخا نەجم دەدرێت كە ئایا بێتاوان بووە یان ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی كراونەتەوە راستن؟".

سیروان كوێخا نەجم، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی بوو، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەلایەن ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری لەناوچەی قەڵاچوالان دەستبەسەرە، لە رۆژانی رابوردووشدا یەكێتی مستەفا چاڵاوی، وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ دیاریكرد.


پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure