باوک و کوڕێک پێکەوە خنکان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 59070‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


دره‌نگانی شه‌وی رابوردوو (پێنجشه‌ممه‌ 5-ی ئه‌یلول)  لە گوندێكی دهۆك لەكاتی پاككردنەوەی بیرێكی ئاو، باوكێك و كوڕەكەی خنكان.

مقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند "لە گوندی بانیێ سەر بە پارێزگای دهۆك، لەكاتی پاككردنەوەی بیرێكی ئاو باوكێك بەناوی حسێن ساڵح و كوڕەكەی بەناوی سەركەفت حسێن، خنكاون.

ناوبراو ئاشكراشیكرد "پۆلیسی بنكەی زاویتە پەڕەی ڵێكۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە دەكەن".

جەعفەر بانی، یەكێك لەكەسوكاری قوربانییەكان بۆ دواڕۆژ وتی: "لەكاتی پاككردنەوە ئه‌و بیره‌ ئاوه‌ بلۆكێك بەسەری باوكی كوڕەكەدا كەوتووە و ژێر ئاو كەوتووە، كوەڕەكەشی كە هەوڵیداوە باوكی رزگار بكات، ئه‌ویش خنكاوە".


پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure