ئه‌مریكا پێشنیارێکی فڕه‌نسا ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مریكا پێشنیارێکی فڕەنسای بۆ لابردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران رەتکردەوە.


هاوكات له‌گه‌ڵ دیاریكردنی دوا واده‌ سه‌باره‌ت به‌ دانووستانی نێوانیان و ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی سێیه‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانی فڕه‌نسا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یەك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، برایان هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، هه‌ر چه‌شنه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و سزایەکی سه‌ر ئێرانی ره‌تكرده‌وه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلول، كۆتا رۆژی مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژه‌كه‌ی ئێرانه‌ به‌ ئه‌وروپا، تاران هۆشداری دابوو ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران دابین نه‌كات و نه‌یانپارێزێت، هه‌نگاوی سێیه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure