زانیارى له‌ سه‌ر دوو هاووڵاتیه‌ رفێندراوه‌كه‌ى كفرى

هەواڵ / کوردستان :: 05/09/2019‌ :: 820‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

دوو هاووڵاتى دانیشتووى قەزای كفرى له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ رێگای نێوان داقوق-خورماتوو، له‌ لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.


عه‌قید حسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگاى داقوق بۆ خورماتوو دوو هاووڵاتى كورد دیارنه‌ماون و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌ و به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان رفێندراون.

وتیشى: "ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ شۆفێرن و خه‌ڵكى كفرین، له‌ دواى دیارنه‌مانیان لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌یان".

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى دواڕۆژ، هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ شۆفێرى بارهه‌ڵگرن و دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو یه‌كێكیان په‌كى كه‌وتووه‌، ئه‌وى دیكه‌یان چووه‌ به‌ هانایەوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكات، به‌ڵام دواتر هه‌ردووكیان رفێندراون.

وێنه‌ى یه‌كێك له‌ رفێندراوه‌كان:

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure