هواوی مۆبایلێکی زیرەک دەخاتە بازاڕەکانەوە

هەواڵ / زانست :: 06/09/2019‌ :: 492‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


کۆمپانیای هواوی تەکنەلۆجیزی چینی ئاشکرایکرد، کە مۆبایلێکی زیرەکی بەناوی میت 30 بەرهەمهێناوە و لە 19ی ئەیلول دەیخاتە بازاڕەکانی شاری میونیخ لە ئەڵمانیا.

 ئەو بەرهەمە یەکەم ئامێری ئەو کۆمپانیایەیە، کە دوای ئەوەی ناوی خرایە لیستی رەشی ئەمریکاوە بەرهەم بهێندرێت و بەپێی راپۆڕتەکان ئەو مۆبایلە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات کە کۆمپانیای گوگڵ گەشەی پێداوە.

بەڵام ناتوانرێت کار بەو ئەپڵیکەیشنە ئەمریکییە ناودارانە بکرێت وەک یوتیوب و گوگڵ پڵەس و جیمێڵ، لەبەر ئەو سزا ئەمریکییانەی خراوەتە سەر کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکە.
مۆبایلی میت 30 بەچوار کامێرا کاردەکات کە توانایان 40 مێگاپێکسڵە و هێزی هاوێنەکەشی 8 مێگاپێکسڵە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە