فێڵێكی ئاسان...بێ سیمكارت دەتوانیت واتساپ بەكاربهێنیت

هەواڵ / زانست :: 05/09/2019‌ :: 271‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی تایبەت بە كۆمپیوتەر و تەكنەلۆژیا، باسی فێڵێكی ئاسان دەكات بۆ بەكارهێنانی واتساپ بەبێ سیمكارت.

رۆژنامەی كۆمپیوتەر بیڵد بڵاویكردووەتەوە "دەبێت بەكارهێنەرەكە موبایلەكەی بە تۆڕی وێلانی لاسلكی گرێبدات و واتساپەكە دابەزێنێت و هەژمارێكی نوێ بكاتەوە".

لەگەڵ ئیشپێكردنی بەرنامەكە، یەكەمجار پرسیاری ژمارەی موبایلەكە دەكرێت و بەكارهێنەر وڵاتەكە هەڵدەبژێرێت و ژمارەی تەلەفونی نۆرماڵ داخڵ دەكات، دواتریش ژمارەكە پشتڕاست دەكرێتەوە و تەلەفونە نۆرماڵەكە لێدەدات، لەگەڵ هەڵگرتنی تەلەفونەكە كۆدێكی بۆ دێت كە دەبێت داخڵی بكات.

بەمشێوەیە دەتوانی واتساپ بەبێ سیمكارت لە موبایلدا بەكار بهێنیت. 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure