نەتەوە یەکگرتووەکان: 35 هەزار تووشبووى شێرپەنجە لە یەمەن مەترسییان لەسەرە

هەواڵ / جیهان :: 06/09/2019‌ :: 102‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رێکخراوى تەندروستى جیهانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: 35 هەزار نەخۆشى تووشبوو بە شێرپەنجە لە یەمەن بەهۆى نەبوونى دەرمانى پێویست هەڕەشەى مردنیان لەسەرە.


رێکخراوەکە لە تویتێکدا نووسیویەتى: "نەدەبوایە نەخۆشى شێرپەنجە لە یەمەن وەک سزایەکى لەسێدارەدان ئەژماربکرایە، بەڵام بەداخەوە ئەوە روویداوە و ئەگەر چارەسەر و دەرمان پێویست بە زووترین کات نەگاتە تووشبووانى ئەو نەخۆشییە، گومان لەوەدا نییە کە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستدەدەن".

ئەوەشى خستەڕوو: لەئێستادا فەراهەمکردنى دەرمانى نەخۆشییەکە بۆ نزیکەى 30 هەزار کەس لە تووشبووان ئەستەمە لەنێویشیاندا 12%یان ئەو منداڵانەن کە ناتوانن تێچووى چارەسەرەکەى بگرنە ئەستۆ، بەهۆى وەستانى هاوکارییەکان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە