هه‌ولێر: پێشانگه‌ی تایبەت بە زانکۆ و تەکنەلۆجیا کرایەوە

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 116‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


بەمەبەستی پێشخستنی پڕۆسەی خوێندن و برەودانی زیاتر بە زانکۆکان و تەکنەلۆجیا و زانیاری، بۆ یەکەمین جار و به‌ به‌شدارى 15 وڵات پێشانگه‌یەکی تایبەت بەو بوارە له‌ شارى هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

سۆران قادر، بەرپرسی پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلول)، بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەم پێشانگه‌یە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بەمەبەستی ئاشناکردنی زانکۆ و ئاستەکانی خوێندن بە خوێندکارانی کوردستان".

وتیشی: "یەکەمجارە پێشانگه‌ی تایبەت بە زانکۆکان دەکرێتەوە، 15 وڵات بەشدارییان تیاداکردووە، زیاتر لە 80 دەزگای خوێندن، 25 زانکۆ، 35 پەیمانگەی ناوخۆیی نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە".

ئەوەشی وت: "ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم پێشانگه‌یە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و خوێندنی قوتابی و خوێندکارانی کوردستانە، لەلایەکی تریش ئاشناکردنی زۆرێک لە زانکۆ و پەیمانگەكانه‌ بە خەڵکی کوردستان".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure