ئێران 7 ئەندامی نەوتهەڵگرە بەریتانیەکە ئازاد دەکات

هەواڵ / جیهان :: 05/09/2019‌ :: 110‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


(دوێنێ چوارشەممە 4ی ئابی 2019)  کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئێران ئاشکرایان کرد: ئێران حەوت ئەندامی کەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەکە ئازاد دەکات کە ماوەیەکە دەستبەسەرکراون.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: "حەوت کەسەکە لەبەر چەند هۆکارێکی مرۆڤانە ئازاد دەکرێن و لەم ماوەیەدا رێگەیان پێدەدرێت ئێران بەجێبهێڵن".

ئەو حەوت کەسەی ئازاد دەکرێن بەشێکن لە 23 ئەندامەکەی کەشتییە بەریتانییەکە و زۆربەیان بە رەچەڵەک هیندین.

سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی 19ی تەمموز دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرت، ئەمەش پاش دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە نزیک جەبەل تارق لەلایەن بەریتانیاوە دێت کە مانگی ئاب-ی پێشوو ئازادکرا.

وەرگێڕان: ئازوو محەمەد ، هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure